یاسای هەڵبژاردنەکان چۆن کێشەی وڵات چارەسەر دەکا ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یاسای هەڵبژاردنەکان چۆن کێشەی وڵات چارەسەر دەکا ؟


لای هەمووان روونە کە 6ی حوزەیرانی ساڵی 2021 وەک وادەی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستنیشان کراوە،  بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق  چەندین  لەمپەر و ئاڵنگاری یاسایی ، سیاسی ، ئابووری ، تەندروستی ، لەهەمووشی قورستر گێڕانەوەی متمانەی دەنگدەری عێراقییە بە پرۆسەکە و سندوقی دەنگدان  بەرۆکی پرۆسەکەی گرتووە،  لێرەدا باسی ئاڵنگارییەکان ناکەین چونکە لای زۆرێکمان روونە ، بەڵام قسە لەسەر شێوازی دابەشکاری بازنەکانی هەڵبژاردنەکان دەکەین .. 
زۆرێک لەو کەسانەی کە قسە لەسەر  دابەشکاری بازنەکان دەکەن وا وێنای دەکەن کە فرەبازنەی دیموکراسیە و یەک بازنەیی نادیموکراسییە ، کە ئەمە  ستەمێک لە تێگەیشتنی خەڵک دەکرێ بەرامبەر  یەک بازنەی ، چونکە چ یەک بازنەی چ فرە بازنەی لەسەر  ئاستی  هەر پارێزگایەک  یان هەر کورسی و بازنەیەک هەموو  شێواز و سیستمی دابەشکاریی دەنگدەر و کورسییەکان هەر یەکیان لایەنی سەلبی و ئیجابی خۆی هەیە ، هەمووی دیموکراسییە ئەگەر هەڵبژاردنەکان پاک و بێ خەوش بێ ،  بەپێجەوانەشەوە ئەکەر تەزویر و ساختەکاری و گۆڕینی ئیرادەی دەنگدەر بووە سیمای هەڵبژاردنەکان ئەو هەموو شێوازەکانی دابەشکاری بازنەکان عەیبدار و  بێ جەدوایە ، 
لە هەڵبژاردنەکان گرنگ ئەوەیە کام شێواز بەگونجاوترین دابنرێ بۆ وڵاتێک پڕ کێشەی جۆراوجۆری سیاسی و ئابووری و مەزهەبی و نەتەوەیی وەک عێراق ، 
بەڕای  ئێمە گەڕاندنەوەی عێراق  بۆ یەک بازنەی هەڵبژاردن وەک جاری جاران باشترین بژاردەیە بۆ کاڵکردنەوەی ئەو دەمارگیرییە مەزهەبییەی بەرۆکی عێراقییەکانی گرتووە .  لەسای دابەشکاری بازنەکانی هەڵبژاردنەکان لەسەر  ئاستی  پارێزگاکان و ئێستاش کەهەوڵێک هەیە لەوش بچوکتر بکرێتەوە ، دەنگدەری عێراقی ناجارکراوە کە دەنگ بەو کاندیدە بدات کە لەسنووری  پارێزگاکەیەتی ، هەمووشمان دەزانین عێراق لەگەڵ ئەوەی کە فرە نەتەوە و فرە مەزهەبیشە و نەتەوە ومەزهەبەکان لەهەموو پارێزگاکان بوونیان نییە ، بەڵکو ئەوانیش لەرووی جوگرافی دابەشکراوان بەسەر  هەندێک پارێزگا و نین لە هەندێکی تردا ، بۆ نموونە دەنگدەرێکی کورد لە هەولێر گەر حەزی کرد دەنگ بە کاندیدێکی خەڵکی بەغدا بدات ناتوانێ  چونکە ئەو تەنها لە بازنەی هەولێر دەنگ دەدات و کاندیدەکەش تەنها کاندیدی  بازنەی بەغدایە نەک هی شارەکانی تر .  یان عەرەبێکی بەسرە سرسام بووە بە کاندیدێکی دهۆک و پێوایە ئەو دەتوانی نوێنەرایەتی بکا دیسان ناتوانێت ، واتا  شیعەکەی بەسرە ناچارکراوە دەنگ بەشیعە بدات و کوردە سونەکەی هەولێر ناچاکراوە دەنگ بە کورد بدات و بۆ  سوونەی  تکریتیش هەر هەمان شتە ، 
بۆیە ئەگەر یاسادانەری عێراقی بیەوێت هەندێک لە دەمارگیری تایفی کەمبکرێتەوە  ئەوە بەگێڕانەوەی عێراق  بۆ یەک بازنەی هەڵبژاردن بەشێک لە تایفگەری لاوازدەبێت ، بەشێکی تری بە گێرانەوەی  سیستمی لیست بۆ هەڵبژارنەکان چارەسەر  دەبێت چونکە ئەوکات رێگە بە دروستکرنی لیست دەدرێ لە زاخۆ  هەتا فاو ، بەڵام ئێستا کە شێوازی فەردی تەشریع کراوە ئەوە دیسان پەرلەمانی فرە کوتلەیی لێ دروست دەبێ و پرۆسەی سیاسی دوای هەڵبژاردنەکان ئالۆزتر دەکات ، بۆیە بەبڕوای ئێمە گەڕانەوە بۆ شێوازى یەک بازنەیی و لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی بەشێک لە کێشەکانی عێراق چارەسەر دەکات . 

 

هه‌واڵی گرنگ