عێراق كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی مامۆستایانی ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی مامۆستایانی ڕاگەیاند

 

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی مامۆستایانی راگەیاندو ئاماژە بۆئەوە دەكات 13ی ئەم مانگە مامۆستایان پەیوەندی بە قوتابخانەكانەوە دەكەنەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە رایگەیاندوە" رۆژی 13ی مانگی ئەیلول جگەلە هەرێمی كوردستان لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق مامۆستایان پەیوەندی بە قوتابخانەكانیانەوە بكەنەوە بۆ پەیوەندیكردن و دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن"
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشداوە" پێویستە سەرجەم مامۆستایان پابەند بن بە رێنماییە تەندروستیەكانەوە "
جێگەی ئاماژەیە بەهۆی بڵاو بونەوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق لەمانگی ئازاری رابردوو خویندن ی ساڵی 2019-2020 راگیراو دواتر لە بریاریدا سەرجەم قوتابیان بە دەرچوو ئەژماركران و تائێستاش نازانرێت كەی دەوامی قوتابخانەكان بۆساڵی نوێی خوێندن دەست پێ دەكاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ