وابریارە تاكۆتایی ئەم مانگە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەشێك لە هێزەكانی لە عێراق بكێشێتەوە و هێزەكانی بۆسێ هەزار سەرباز كەم بكاتەوە.
جەنەراڵ فرانك ماكنزی فەرمانەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە تۆری هەواڵی ( سی ئێن ئێن)ی ئەمریكای راگەیاندوە" ئیدارەی ئەمریكا بریاریداوە هێزە سەربازیەكانی ئەمریكا لە عێراق لە 5هەزارو 200 سەربازەوە بۆ 3000 سەرباز كەم بكاتەوە"
راشیگەیاندوە" بریاری كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەم مانگەوە دەست پێ دەكات و ئەو هێزانەشی كە دەمێننەوە كاریان ڕاوێژكردنی سەربازی ومەشق و راهێنان دەبێت بە هێزە عێراقیەكان "
جێگەی ئاماژەیە كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دوای سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دێت بۆ ئەمریكا كەلەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆبویەوە چەند بریارێكیاندا یەكێك لە بریارەكانیش كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكا بو لە عێراق.