بەهۆی نەخۆشکەوتنی ئەو کەسانەی لەسەریان تاقیکراوەتەوە،دروستکردنی پێكوتەکەی زانکۆی ئۆکسفۆرد وەستێنرا.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 9 ی ئه‌یلولی 2020 کۆمپانیای ئاسترا زێنێکا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند، بە بیانووی پێداچوونەوە بە پرۆسەی دروستکردنی پێکوتەی دژبه‌كۆڕۆنا و لە پێناو دڵنیابوونەوە لە داتای سەلامەتیی پێکوتەکە بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كان، کارەکانی دروستكردنی پێكوته‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی راگرتووە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، ئەگەری ئەوە هەیە پێکوتەکە ببێتە هۆی نەخۆشییەک بۆ به‌كارهێنه‌ران،به‌ڵام روونی نەکردووەتەوە كه ی جۆره نه‌خۆشییه‌كه.
جێی ئاماژه‌یه مانگی رابردوو كۆمپانیای ئاسترا زێنێکا 30 هەزار کەسی دامەزراند بۆ گەورەترین لێکۆڵینەوە لە پێکوتەکە کە ئامانج لێی بەرگرتنە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. لە هەمان کاتدا تاقیکردنەوەی پێکوتەکەی زانکۆی ئۆکسفۆردیشی گرتووەتە ئەستۆ.