ڤیدیۆ..ببینە دکتۆر موسەنا چۆن بەرگری لە موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ..ببینە دکتۆر موسەنا چۆن بەرگری لە موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەکات

د.موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، فەرمانبەرانی هەرێم هەموو مانگێك نازانن داهاتوی موچه‌كانیان چی به‌سه‌ردێت.

له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم د.موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند ،بەرپرسیاریێتی دابینكردنی موجەی فەرمانبەرانی هەریم له‌ ئه‌ستۆی حكومەتی بەغدایه پێش حكومەتی هەرێم لەبەر ئەوەی ئەم ناوجەیە بەشیكه لە عێراق،دەبیت حكومه‌تی عیراقی بە ئەركی خۆی هەڵسێت به لێپرسینه‌وه‌ لە بەهەدەردانی سامانی گشتی هه‌رێمی كوردستان و نا شەفافیەتی داهاتەكانی.

د. موسه‌ننا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌ ،نامانەوێت كێشه‌ی موچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێم ببێته‌ وەرەقەی سیاسی نیوان هەرێم وبەغدا،تكاتان لێ دەكەین كۆتایی بە كێشه‌ی هاوڵاتیانی هەرێم بهێنن.


ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ،ئێمه‌ لەگه‌ڵ ئەوەداین هه‌رێم داهاتەكانی تەسلیمی بەغدا بكات به‌ڵام دەبێت بەغداش موچه‌ی فەرمانبەرانی هه‌رێم دابین بكات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ