بیبەری شیرین لەم نەخۆشییە مەترسیدارە دوورمان دەخاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بیبەری شیرین لەم نەخۆشییە مەترسیدارە دوورمان دەخاتەوە

 

 

بیبەری شیرین یەكێكە لەسەوزە بەتامەكان كە مرۆڤ بۆ خواردن بەكاریدەهێنێت و سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆرەو ئەو كەسانەی ئارەزووی دابەزاندنی كێشیان دەكەن دەتوانن سوود لەخواردنی بیبەر وەربگرن.

1. ئەم سەوزەیە بڕی پێویست كالسیۆم و زینك و مەگنسیۆم و ڤیتامینە پێویستەكان لە پێكهاتەیدا هەیە. 

2. بیبەری ڕەنگ سوور بڕێكی زۆر ڤیتامین سی لە پێكهاتەیدا هەیە، ئەم ڤیتامینە چەوری زیاددەی ناو خوێن كەم دەكاتەوە بەهۆی ئەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی ئەدریناڵین لە جەستەدا بەرز دەكاتەوە. 

3. بیبەر وەك سەوزەیەك دژە بەكتریای زۆر لە پێكهاتەیدا هەیە كە بەرگری جەستە دژی نەخۆشیەكانی وەرزی زستان و سەرما زیاد دەكات. 

4. كاتێك هەستت بە ئازاری ماسولكەكانت كرد ئەوە بیبەر بخۆ، ئەم سەوزەیە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان لاواز دەكات و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە. 

5. فلاڤینۆیدو لۆتین و كارۆتین و زیاكسانسین لە پێكهاتەیدا هەیە ئەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە.

هه‌واڵی گرنگ