باوكێكی تەمەن 90 ساڵ و كورە 70 ساڵەكەی كۆرۆنا تێدەپەرێنن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

باوكێكی تەمەن 90 ساڵ و كورە 70 ساڵەكەی كۆرۆنا تێدەپەرێنن

باوكێكی تەمەن 90 ساڵ و كورە 70 ساڵەكەی لە توركیا دوای بیست رۆژ ڤایرۆسی كۆرۆنا تێدەپەرێنن رایدەگەیەنن دڵخۆشین كە باوك و كوڕ بەسەر كۆرۆنا سەركەوتین.

ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاوی كردۆتەوە لە شارۆچكەی نیكساری سەر بە پارێزگای تۆكات لە توركیا، شەعبان ساپ-ی تەمەن ٩٠ ساڵ و كورتەش ساپ-ی كوڕی تەمەن ٧٠ ساڵان، دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا توانییان بەسەر ڤایرۆسەكە سەركەون و چاكببنەوە.

شەعبان كە لە میوانێكیانەوە ڤایرۆسەكەی بۆ گوازراوەتەوە، دوای تێكچوونی دۆخی تەندروستی چووە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی نیكسار و لەوێ تووشبوونی بە ڤایرۆسەكە دەركەوتووە و لە نەخۆشخانەكە خەوێنراوە.

كورتەش-یش لە دوای باوكی هەست بە قورگ ئێشان دەكات و دەچێتە نەخۆشخانە و ئه‌نجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پۆزەتیڤ دەردەچێت و لەگەڵ باوكی لە هەمان نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەهێڵرێتەوە.

پشكنینی دووه‌می باوكەكە دوای ٢٠ رۆژ و كوڕەكەش دوای پێنج رۆژ نێگه‌تیڤ ده‌بێت و نەخۆشخانە جێدەهێڵن.

شەعبان ساپ لە لێدوانێكیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، دڵخۆشی خۆی راگەیاند بەوەی نەخۆشخانەی جێهێشتووە ،كورتەش ساپ-ی كوڕیش ئاماژەی بە قورسی ئەو ماوەیە كرد و رێنماییەكانی دەمامك بەستن و دوورپەرێزیی كۆمەڵایەتی وەبیرهێنایەوە و وتی:"ئەوە ماوەیە هەروەكو زیندان بوو بۆ من، خوایه‌ كەس تووشی ئەو نەخۆشییە نه‌بێت، نەخۆشییەكی خراپە، باوكم بەهۆی ئەوەی بەتەمه‌ن بوو زۆر ماندوو بوو، دڵخۆشین كە باوك و كوڕ بەسەر كۆرۆنا سەركەوتین، ئەوەی دەمامك نابەستێت ئەم سزایە دەكێشێت، چواردەورەكەشی تووش دەكات، ئێمە بۆ ماوەی ٢٠ رۆژە ئازار ده‌چێژین، ماڵ و منداڵمان ماندوو بوون. پێویستە هەموو كەس دەمامك ببەستێت، بە هەمان شێوە پابەندی دوورەپەرێزیی بێت، دەمامك و دوورەپەرێزیی مەرجە".

پزیشكی پسپۆر لە نەخۆشخانەی گشتیی نیكسار، یاشار جولها، ئاماژەی بەوە كرد كە باوك و كوڕ چارەسەریان تەواو بووە و تەندروستییان جێگیرە.

هه‌واڵی گرنگ