ترس و تووش بوون بە كۆڕۆنا پەیوەندیان بەیەكەوە هەیە ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ترس و تووش بوون بە كۆڕۆنا پەیوەندیان بەیەكەوە هەیە ؟؟

 

 

زیادەڕەوییەكی زۆر دەكرێت لەبارەی پەیوەندی نیوان ترسان لە كۆرۆناو مەترسییەكانی ئەو نەخۆشییەو گوایە ترسان هۆكارێكی سەرەكی مردنە بە كۆرۆنا، ئەمە ئیجتیهادی كەسییەو بنەمایەكی ئەوتۆی زانستی نییە.

لایەنگرانی ئەم بۆچوونە دەڵێن: گوایە نەترسان كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات و ئیدی بەسەر ڤایرۆسەكەدا زاڵدەبیت، بەڵام دەبێت بزانین بەهێزی بەرگریش تاكە بابەتی یەكلاكەرەوە نییە لە بابەتی زاڵبوون بەسەر كۆرۆنادا، تەنانەت ژمارەیەكی بەرچاوە لەوانەی قورس كۆرۆنا دەگرن یان پێی دەمرن، بەهۆی كاردانەوەی توندی كۆئەندامی بەرگری و دروستبوونی گەردەلوولێكە لە وەڵامی كۆئەندامی بەرگری بەرامبەر ڤایرۆسەكە، كە زیانێكی زۆر لە ئەندامانی جەستە دەدات و ئەگەر ئەم تووڕەییەی كۆئەندامی بەرگری كۆنترۆڵنەكرێت، رەنگە پەكخەرو تەنانەت كوشندە بێت!

مرۆڤ تا لە شتێك نەترسێت خۆی لێ ناپاریزێت، بۆیە ترسان ئاساییە، بەڵام تۆقین خراپە، واتە ترسێكی وەها ژیانت بشێوێنێ و تووشی نەخۆشی دەروونیت بكات.

بابەتی زاڵبوون بەسەر كۆرۆنا، ئاڵۆزەو جەندین هۆكاری هەیە، وەكوو لایەنی بۆماوەیی كەسەكە، سروشت (نەك تەنیا بەهێزی) ی وەڵامدانەوەی كۆئەندامی بەرگری كەسەكە بۆ ڤایرۆسەكە، تەمەن و تەندروستی گشتی كەسەكەو چەندین هۆكاری نەزانراوی دیكە.

هەتا ڤاكسین دێت، تاكە ڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا خۆپارێزییە، كە تووشیش بوویت پابەندبوونە بە ڕێنماییە پزیشكییەكان، نەترسان ئەو گۆچانە سیحرییە نییە كە لە كۆڕۆنا ڕزگارت بكات.

(د. سەروەر سالار چووچانی – هەولێر)

هه‌واڵی گرنگ