هێرشێكی موشەكی دەكرێتەسەر فرۆكەخانەی بەغداد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هێرشێكی موشەكی دەكرێتەسەر فرۆكەخانەی بەغداد

 

شانەی راگەیاندنی عێراق رایدەگەیەنیت ئەمرۆ پێنج شەممە 10-9-2020هێرشێكی موشەكی كراوەتە سەر فرۆكە خانەی بەغدای نێودەوڵەتی و زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.
لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە شانەی راگەیاندنی عێراق ئاماژەی بەوەداوە" ئەمرۆ پێنج شەممە موشەكێكی لەجۆری كاتیوشا ئاراستەی فرۆكە خانەی نێو دەوڵەتی بەغداد كراوە و موشەكەكەش لە گەرەكی حەی فوراتەوە ئاراستە كراوە"
لەبەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە" كەوتنە خوارەوەی موشەكەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە "
فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی لە دووبەشی مەدەنی و سەربازی پێكهاتووەو بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكا شان بەشانی هێزە عێراقیەكان لەبەشە سەربازیەكەی فرۆكەخانەكەدا جێگیركراون و ئەمەش وایكردوە هێرش بكرێتە سەر ئەو فرۆكە خانەیەو ئەمریكاش گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران بەئەنجامدانی ئەوكارە تۆمەتبار دەكات .
جێگەی ئاماژەیە هێرشەكانی سەر فرۆكەخانەی بەغداد چەندین جار دووبارە دەبنەوە تائێستاش هیزە ئەمنیەكان نەیان توانیوە كۆنترۆڵی ئەو بارودۆخە بكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ