ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق دەڵێت: چەندین كێشەو ئاستەنگ، هەڕەشە لە به‌رده‌م بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراقدا، دەكرێت.
ئەحمەد مەزهەر جبوری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: حكومەت بەبێ چارەسەركردنی كێشەكان بەتهمایه هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدات، ئەم هەنگاوەش نابێتە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی نموونەیی و بێگەرد لە عێراقدا، به‌م پێیه‌ش چەندین كێشەو ئاستەنگ، هەڕەشە لە به‌رده‌م بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراقدا، دەكرێت.
به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، چەندین كێشەی هەڵپەسێردراو هەن كە پێویستیان بە چارەسەری بنەڕەتییە و بەبێ چارەسەركردنیان پڕۆسەكە بەسەركەوتوویی بەڕێوەناچێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بۆ ئه‌نجامدانی هەڵبژاردنی پێشوه‌خت حكومەت پشت بە ئامار‌و سەرژمێری دانیشتوانی ساڵی ٢٠١٠ دەبەسەتێت، بەوپێیەی تا ئێستا سه‌رژمێریه‌كی ورد لەلایەن وەزارەتی پلان دانانەوە ئه‌نجامنه‌دراوه.