وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24كاتژمێری توشبوانی كۆرۆنای بڵاو كردوە رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 597 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 82 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 824 توشبوش چاكبونەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە رایگەیاند لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 23 هەزار و 479 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 597 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.
بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 82 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 824 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.
جێی ئاماژەیە بە گوێرەی دوایین ئامارەكانی تەندروستی عێراق، تا ئێستا، 278 هەزار و 418 كەس لە عێراق و هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە، 213 هەزارو 817 كەس چاكبوونەتەوە و حەوت هەزار و 814 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.