قەرزەکانی سەر عێراق گەیشتۆتە 160 ترلیۆن دینار
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قەرزەکانی سەر عێراق گەیشتۆتە 160 ترلیۆن دینار

ئه‌ندامێكی لیژنەی دارایی له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای كرد: كە قەرزەکانی سەر عێراق گەیشتۆتە 160 ترلیۆن دینار.

محەمەد دەراجی ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگەیاند: به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو كه‌ ڕووبه‌ڕووی عێراق بۆته‌وه‌، هۆكاربوون بۆ ئەوەی قەرزێكی زۆری دارایی لەسەر عێراق كەڵەكەبێت.

ئاشكراشی كرد كه‌ بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییه‌وه‌  پێیاندراوە، قەبارەی قەرزە گشتییەكانی عیراق بە ناوخۆ و دەرەکی گەیشتۆتە 120 تریلیۆن دینار. 

لە ساڵی 2013 قەرزەکانی سەر عێراق زیاترلە 70 ملیار دۆلار بوو، بەڵام ساڵ بەساڵ بەرەو زیاد بوون چووە بە تایبەت لەسەردەمی مالیكی و عەبادی عێراق كەوتۆتە ژێر قەرزێكی زۆرەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ