ئەمڕۆ یادی ڕووداوەكانی 11 ی سێپتەمبەرە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ یادی ڕووداوەكانی 11 ی سێپتەمبەرە

 

 

لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆو پێشی (19) ساڵ لەمەوبەر ئەمریكا كەوتە بەر هێرشێكی چاوەڕوان نەكراو كە دوای ئەو ڕووداوانە زۆرێك لەنەخشەی جیهان گۆڕانكاری بەسەرداهات.

لەلایەن ڕێكخراوی قاعیدە لە ئەمریكا ئەم هێرشانە ئەنجامدران و لە ئاكامدا چوار فڕۆكەی مەدەنی بازرگانی ئاڕاستەیان گۆڕان و ئاڕاستەكران بە ئامانجی دیاریكراو كە سیانیان سەركەوتبوون لە پێكانی ئامانجەكانیاندا، ئامانجەكانیش دوو تاوەری بازرگانی نێودەوڵەتی بوو لە مانهاتن و بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن).

لە ئەنجامدا نزیكەی (3) هەزار كەس كوژران و ژمارەیەكیش تەرمەكانیان نەدۆزرایەوەو بە ونبوو هەژمار كران، جگە لە بوونی هەزاران بریندار.

بەپێی بڵاوكراوەی فەرمی حكومەتی ئەمریكا، (19) كەس كە پەیوەندییان بە ڕێكخراوی قاعیدەوە هەبووە، هەستاوون بە جێبەجێكردنی هێرشەكان بە فڕۆكەی مەدەنی ڕفێنراو، جێبەجێكارانی پلانەكەش دابەش بوونە بۆ چوار بەش هەر یەكێك لەو كۆمەڵانە كەسێكی تێدابوو, كە وانەی وەرگرتووە لە پەیمانگای فڕینی هەوایی ئەمریكییدا، هێرشەكە كراوە لە ڕێگەی فڕاندنی فڕۆكەی مەدەنی بازرگانییەوە.

پاشان ئاڕاستە كراون بە ئامانجی دیاریكراو، یەكەم هێرشیان كاتژمێر (8:46) ی بەیانی بە كاتی نیویۆرك ئەنجامدراوە، كە یەكێك لە فڕۆكەكان خۆی كێشا بە تاوەری باكووری ناوەندی بازرگانی جیهانی، دووەم هێرش كاتژمێر (9:03) ی بەیانی كرا، كە فڕۆكەی دووەم خۆی كێشا بە تاوەری باشووری ناوەندی بازرگانی جیهانی، سێیەم هێرشیش كاتژمێر (9:33) ی بەیانی هەمان ڕۆژ ڕوویدا، كە فڕۆكەی سێیەم خۆی كێشا بە بینای پنتاگۆندا.

دوا بە دوای دوو مانگ لەم هێرشانەدا تەواوی گۆڕانكارییە گەورەكان بینران لە تەواوی سیاسەتی ئەمریكادا، لە ناوەو دەرەوەی وڵات.

بەمەش ئەمریكا بەفەرمی شەڕی لە دژی تیرۆر ڕاگەیاند، بەوهۆیەشەوە شەڕ لە ئەفغانستان دەستی پێ كردو دژی بزووتنەوەی تاڵیبان شەڕ بە ڕوونی دەستی پێ كردو زەرەرێكی زۆر بەو بزووتنەوەیە گەیەندرا، شەڕ لەسەر ڕووخانی ڕژێمی حوكمی عێراق بە هەمان شێوە كۆتاییان بەو دەسەڵاتە هێنا لە ساڵی (2003).

ئەمریكا پەنجەی تۆمەتی هێرشەكەیان خستە سەر ڕێكخراوی قاعیدەو سەركردەكەی بەناوی (ئوسامە بن لادن).

ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی ئەم هێرشەیان بە كارێكی تیرۆریستی دانا، سەركردە عەرەبەكانیش بە هەوڵێكی چەپەڵی تیرۆریستیان دانا، لە ناویاندا سەرۆكی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین ئەوكات (یاسر عەرەفات) خوێنی خۆی بەخشی بە بریندارەكان وەك هاوسۆزییەك.

 

هه‌واڵی گرنگ