ناوكە خورما، لە سودەكانی بێ‌ ئاگاین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ناوكە خورما، لە سودەكانی بێ‌ ئاگاین

 

 

ناوكە خورما ئێمە فڕێی دەدەین زۆر بەداخەوە كە نرخی نازانین یەكێكە لە ناوكە بەسوودو بێ زیانەكانە كە چەندان سوودی هەیە بۆ هەندێ لە نەخۆشیەكانمان، وەك ئامۆژگارییەكی بچووك وەریبگرن ئیتر لەمەودوا فڕێی مەدەن و ووشكی بكەنەوەو بیهاڕن لە ماڵەوە دایبنێن و ڕۆژانە بەكاری بهێنن.

سوودەكانی ...

1. ڕێگری لە دروست بوونی بەردی گورچیلە دەگرێت و پاكی دەكاتەوە لە هەوكردن و رمل. 

2. چارەسەری ئەنفلۆنزاو سەرما بوون دەكات. 

3. ڕێگری لە دروست بوون و گەورەبوونی بەردی زراو دەگرێت. 

4. زێ و ئەندامی ئافرەت دوای منداڵبوون وەك خۆی لێ دەكاتەوە واتە ماسولكەكان وەك خۆی لێ دەكاتەوە. 

5. پرچ بەهێز دەكات وەك خواردن یان دوو ملاكی شێو لەگەڵ خەنە تێكەڵ بكرێ.

6. بەرگری لەش بەهێز دەكات و هەوكردن ناهێڵێ.

7. یارمەتی نەخۆشی شەكرە دەدات بۆ چاك بوونەوە. 

8. دژە ئۆكسانی تێدایە. 

9. پاككەرەوەی ژەهرە لە لەش و خوێن. 

10. چەندین سوودی تری هەیە

بە هەموو جۆرێك دەخورێت، وەك قاوە بەكاردێت یان یەك كەوچك زەڵاتە لەناو یەك بەرداخ شیری گەرم ڕۆژانە یەك جار.

(د. بەدر قادر سورچی – پسپۆر لە چارەسەری نەخۆشی بە گیادەرمان)

هه‌واڵی گرنگ