سامسۆنگ گرانترین تەلەفۆن دەخاتە بازاڕەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سامسۆنگ گرانترین تەلەفۆن دەخاتە بازاڕەوە

 

 

كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور لە كۆنگرەیەكی گەورەدا كە بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو تازەترین تەلەفۆنی زیرەكی خۆی ئاشكرا كرد.

ئەم تەلەفۆنە نوێیەی سامسۆنگ كە دەتوانرێت بنوشتێنرێتەوە یەكێكی ترە لە كارە ناوازەكانی كۆمپانیاكەو ناوی (Galaxy Z Fold 2)ە.

سەرۆكی بەشی كاروباری تەلەفۆنەكە لە كۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاند، بەرلەوەی ئەم تەلەفۆنە نوێیە ڕابگەینین كە سێیەم جۆری تەلەفۆنی نوشتاوەیە زۆر گوێمان لە ڕەخنەو پێشنیاری بەكاربەرەكان گرتووەو هەندێك چاكسازیمان تێدا كردووە، گەشەی زیاتریشمان بەمجۆرە نوێیە داوە.

بڕیارە ئەو تەلەفۆنە زیرەكە لە (18) ی ئەم مانگەدا لە (40) دەوڵەتدا بخرێتە بازاڕەوە لەوانەش ئەمریكا.

ئەمە لە كاتێكدایە كە تەلەفۆنی (Galaxy Z Fold 2) دەبێتە گرانترین تەلەفۆن لە مێژووی كۆمپانیای سامسۆنگدا، چونكە نرخی یەك دانەی لە وڵاتێكی وەك بەریتانیادا دەگاتە (1799) جونەیهی ئیستەرلینی كە دەكاتە (2400) دۆلار.

لەبارەی تایبەتمەندییەكانی ئەو تەلەفۆنەشەوە كۆمپانیای سامسۆنگ ئاماژەی بەوەداوە كە ئەم مۆبایلە نوێیە تۆڕی (5G) پشتیوانی دەكات و شاشەكەی لەكاتی كردنەوەدا (6.7) بۆسەیەو شاشەی داپۆشەرەكەی (2.6) بۆسەیە هەردووكیشیان گەورەترن لەشاشەی (Galaxy Z Fold).

تێكڕای تازەكردنەوەی شاشەكەی دەگاتە(120) هێرتز، هەروەها شوشەیەكی زۆر تەنكی (UTG) بۆ سەر شاشەی مۆبایلەكە بەكارهاتووەو هەروەها تەكنیكەكانی (sweeper) و (hideaway hinge) ی تێدا بەكارهێنراوە بۆ دابینكردنی تۆكمەیی و بەرگەگرتنی باشتر لەبەرامبەر تۆزو خۆڵدا.

هەروەها تەلەفۆنەكە لە پشتەوەی كامێرایەكی سیانی هەیە كە ڕوونییەكەی (12) میگاپێكسڵەو هاوێنەكەی (12) میگاپێكسڵەو هەستەوەرێكی تلیفۆتۆگرافی بە ڕوونی (12) میگاپێكسڵی هەیە.

هەروەها لەسەر شاشەی سەرەكی و شاشەی بەرگەكەشی دوو كامێرا هەیە كە هەریەكەیان ڕوونییەكەیان (10) میگاپێكسڵە.

هەرچی میمۆری گەیشتنی هەرەمەكییە مەوداكەی (12) گێگابایتەو میمۆری داكردنی ناوەوە (256) گێگابایتەو پاترییەكەش (4500) میل ئەمپێرە.

پەنجەرەكانیشی بەجۆرێكە بەكاربەر دەتوانێت لەیەك كاتدا سێ بەرنامە بكاتەوەو دەتوانێت چەند فایلێك بكاتەوەو لەتەنیشت یەكەوە بیانخاتەڕوو.

بەپێی بابەتێكی كەشتی نووح، چاودێرانی بواری ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان پێشبینی دەكەن ئەمساڵ نزیكەی (500) هەزار دانە لەو تەلەفۆنە نوێیەی گاڵاكسی لە بازاڕەكانی جیهاندا بفرۆشرێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ