سەرۆك وەزیران گەڕایەوە شاری بەغدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆك وەزیران گەڕایەوە شاری بەغدا

 

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەرێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانیەوە گەڕایەوە بەغدا، ئەوەش دوای ئەوەی كۆتایی بەسەردانەكەی هێنا بۆ هەرێمی كوردستان.

دوای كۆتایی هاتنی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و بینینی هاوڵاتیانی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ (11/9/2020) (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەرێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە گەڕایەوە شاری بەغدا.

كازمی دوێنێ‌ بەیاوەری شاندێكی باڵای حكومەت سەردانی شاری هەولێری كردوو دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم سەردانی شاری دهۆكی كرد، دواتریش سەردانی شاری سلێمانی و هەڵەبجەی كرد.

 

 

هه‌واڵی گرنگ