ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و نزیك دەبێتەوە لە 29 ملیۆن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و نزیك دەبێتەوە لە 29 ملیۆن

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە لە شاری وهان سەربە‌ ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین‌ سەری هەڵدا و دواتر هەموو جیهانی تەنیووە، 28 ملیۆن و 663 هەزار و 146 كەسی تێپەڕاندووە.

ماڵپەڕی Worldometer كە رۆژانە لەبارەی پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان زانیارییەكانی نوێ دەكاتەوە رایگەیاند، تا ئێستا 919 هەزار و 797 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 28 ملیۆن و 663 هەزار و 146 كەس بەرز بووەتەوە.

تا ئێستا 20 ملیۆن و 587 هەزار و 761 تووشبوو چاكبوونەتەوە و حەوت ملیۆن و 155 هەزار و 588 تووشبووش چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.

كۆرۆنا بەتوندترین شێوە كاریگەری كردووەتە سەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە تا ئێستا لەو وڵاتە، شەش ملیۆن و 636 هەزار و 266 حاڵەتی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار كراوه.

هه‌واڵی گرنگ