بۆچی تووش بووانی كۆڕۆنا هەستی بۆن كردن لەدەست دەدەن ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی تووش بووانی كۆڕۆنا هەستی بۆن كردن لەدەست دەدەن ؟؟

 

 

لە لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی نوێیدا كۆمەڵێك زانای ئەمریكی هۆكاری لەدەستدانی هەستی بۆنكردنیان ئاشكراكرد، كە لەكاتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا كەسی تووشبوو ئەو هەستە لەدەست دەدات.

پرۆفیسۆر (ئەندرۆ لین) لە كۆلیژی پزیشكی زانكۆی جۆنز هۆبكینزی ئەمریكی بەهاوكاری (د. مینگفی چین) لەهەمان زانكۆ لێكۆڵینەوەیەكیان كرد لەهۆكاری لەدەستدانی هەستی بۆنكردن لای تووشبووانی كۆرۆنا.

ئەو زانایانە بۆیان دەركەوت هۆكاری ئەوەی تووشبووانی كۆرۆنا هەستی بۆنكردن لەدەست دەدەن لەكاتێكدا نیشانەكانی دیكەیان لەسەر دەرناكەوێت، دەگەڕێتەوە بۆ بوونی رێژەیەكی زۆری هۆرمۆنی ئەنجیۆتنسین لەناوچەی لووت و شوێنی لێپرسراو لەهەستی بۆنكردن.

زانایان لەو بڕوایەدان ئەو هۆرمۆنە خاڵی چوونە ژوورەوەیەو رێگە دەدات بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بچێتە نێو خانەكانی لەش و هۆكاری گواستنەوەی بۆ خەڵكی دیكە.

پرۆفیسۆر (ئەندرۆ لین) سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە ووتی: ڤایرۆسەكانی دیكەی كۆئەندامی هەناسە بەگشتی دەبنە هۆی لەدەستدانی هەستی بۆنكردن بەهۆی هەڵاوسانی بۆری لووت، بەڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەستی بۆنكردن بەبێ بوونی نیشانەی دیكە لە لووت.

هه‌واڵی گرنگ