تووی (ئاسای) بۆ چارەسەركردنی پەتای كۆرۆنا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تووی (ئاسای) بۆ چارەسەركردنی پەتای كۆرۆنا

 

 

دوو زانای كەنەدی ماوەیەكە لیكۆڵینەوە دەكەن لەسەر كاریگەرییەكانی تووی (ئاسای) لەسەر كەمكردنەوەی نیشانەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لەهەوڵێكدا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ ڤایرۆسی (كۆڤید – 19)، دوو توێژەری كەنەدی سەرقاڵی توێژینەوەیەكن لەسەر سوودەكانی تووی ئاسای بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكانی ئەو پەتایەی بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تووشی مرۆڤ دەبێت، چونكە بەپێی چەند توێژینەوەیەكی پێشتر بەری درەختی تووی ئاسایی كە دارێكی هاوشێوەی دارخورمایەو بنەچەكەی ئەمریكای ناوەراست و باشوورە، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی جۆرەكانی هەوكردن.

(مایك فاركۆ) و (ئانا ئاندریتسای) هاوكاری ماوەی (5) ساڵە خەریكی توێژینەوەن لەسەر ئەو جۆرە میوەیەو كاریگەرییەكانی لە چارەسەركردنی سەندین جۆری هەوكردن، بۆیە ئەو دوو توێژەرەوەیە بڕیاریانداوە كە هەمان ئەو میوەیە بۆ چارەسەری پەتای (كۆڤید – 19) بەكاربهێنن.

هەردوو توێژەرەوەكە دەڵێن، بۆیە ئەو میوەیەیان هەڵبژاردووە، چونكە هەرزانەو بەئاسانی دەست دەكەوێت و هیچ كاریگەرییەكی خراپیشی لەسەر تەندروستی نییە.

توێژەرەوەكان ئاماژەشیان بەوەداوە كە ئەو میوەیە هەمان ئەو پرۆتینانە دەكاتە ئامانج كە بە (تەنۆلكەی هەوكردنی – NLRB3) ناسراون و ڤایرۆسەكەش دەیانكاتە ئامانج، بەڵام كاتێك ئەو پرۆتینانە بە هۆی ئەو میوەیەوە چاڵاك دەبن ئیدی دەتوانن بەرەنگاری هەموو جۆرە هەوكردنێك ببنەوە.

هەردوو توێژەرە كەنەدییەكە بە نیازن بەردەوام بن لە كارەكانیان و لە كۆتایی ئەمساڵدا دەرنجامی توێژینەوەكەیان بخەنەڕوو.

بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەری تەندروستی و ژیان، گەر ئەو توێژینەوەیە ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت ڕەنگە میوەی تووی ئاسای كە بە زۆری لە بەرازیل دەڕوێت ببێتە یەكێك لە چارەسەركان و بۆ كەمكردنەوەی ئەو هەوكردنە بێت كە بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كەسەكان تووشی دەبن.

 

هه‌واڵی گرنگ