پۆلیسی پارێزگای سەلاحەدین رایگەیاندوە ئەمرۆ شەممە بەرپرسێكی باڵای داعش و سێ لە هاوكارەكانی لە بۆسەیەكدا لە باشوری رۆژهەڵاتی شاری سامەرا كوژراون.
سەرچاوە هەواڵیەكانی عیچراق لەزاری عەقید محمد خەلیل ئەلبازی فەرماندە لە پۆلیسی پارێزگای سەلاحەدین رایگەیاندوە" هێزە هاوبەشەكان لە سوپا و پۆلیسی فیدراڵی لە بۆسەیەكدا شەوی رابردوو لەناوچەی فەراحەتیە لە رۆژهەلاتی شاری سامەرا دوای شەرێكی دەستەو یەخە لەگەڵ ژمارەیەك چەكداری داعش توانرا والی داعشی سەلاحەدین و سێ لەهاوكارەكانی بكوژرێت"
ئاماژەی بەوەشداوە" دوو لەهاوكارەكانی والی سەلاحەدین پشتینی خۆكوژییان بەپشتەوە بوو دوای كوشتنیشیان پشتوینەكان پوچەڵكرانەوە "