سوپای عێراق:"ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوپای عێراق:"ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن"

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێزە ئەمنییەكان لە ئۆپەراسیۆنی سەپاندنی یاسا و دەستگیركردنی كەسانی داواكراودا بەردەوامن.

ئه‌مرۆ  شه‌ممه‌ 12 ی ئه‌یلولی 2020 تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، "هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لەو ئۆپەراسیۆنەی كە بە ئامانجی سەپاندنی یاسا،و دەستگیركردنی كەسانی داواكراو و دەست بەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت لە ژمارەیەك پارێزگای ئەنجامی دەدەن."

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراقئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ،ئۆپەراسیۆنی سەپاندنی یاسا ئاسه‌واری ئەرێنی لەسەر رەوشی ئەو ناوچانە هەبوو كە ئۆپەراسیۆنەكەیان تیایدا ئەنجامدراوە".

جێی ئاماژه‌یه‌ لە هەفتەی رابردووە، هێزەكانی سوپا و پۆلیسی عێراق، زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت و دەستگیركردنی كەسانی داواكراو لە ژمارەیەك پارێزگا ئەنجام دەدەن.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ