لەسەر گریانی منداڵ هۆشداری ئاڕاستەی دایك و باوكان دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر گریانی منداڵ هۆشداری ئاڕاستەی دایك و باوكان دەكرێت

 

ئازیزان گریان جۆرێكە لەخاڵیبونەوەی دەرونی، ڕێگەیەكە بۆدەركردنی هەستەنەرێنیەكان لەڕێگای فرمێسكەوە.


ئێمە لێرەدا باس لەو فرمێسكەدەكەین كەبەشێوەیەكی سروشتی دروست دەبێت، نەك ئەوەی لەئەنجامی فشارو ئازاردانەوە سەرهەڵدەدات!


مرۆڤ لەڕێگای گریانەوە فێری قوڵبونەوە دەبێت لەهەستەكانیدا، هەروەك چۆن فێری فراوانبوون دەبێت لەهەستەكانیدا كاتێك دەگریەت.


جا بۆیە ئەگەر گریانی منداڵ پێشەكیەك بێت بۆ قوڵبونەوە لەهەستەكانیدا، ئەوا دروست وایە وازی لێ بهێنرێت بگریەت.


جاری واشە لەئەنجامی پڕنەبوونەوەی پێویستیەكانی دەگریەت، كەئەمەشیان حاڵەتێكی ئاساییە.


بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت فەرامۆش بكرێت و كەس نەچێت بەلایدا، مەبەست ئەوەیە بەلێتێگەیشتنەوەلەحاڵەتەكەبڕوانرێت.


بۆیه ئەگەر نەهێڵین منداڵ بەڕێگاسروشتیەكە بگریەت و ڕێگری لەهەموو گریانێ بكەین، ئەوا ڕق و توڕەیی لەدەرونیدا دروست دەبێت، لەگەڵ گەورەبونی تەمەنی ئەم ڕقە خاڵی نابێتەوە، بۆیە منداڵەكانتان لەم مەترسیە بپارێزن.

 

(د. كەریم شەریف قەرەچەتانی – پسپۆری دەروونی)

 

هه‌واڵی گرنگ