زانیاری لەبارەی شەش جۆرەكەی كۆڕۆناوە بزانن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیاری لەبارەی شەش جۆرەكەی كۆڕۆناوە بزانن

 

 

زانایانی بەریتانی ڕایانگەیاند، یەكەم جۆری ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوەی ئەنفلۆنزایەو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەگەڵ نیەو نیشانەكانی بریتیە لەسەر ئێشەو لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و ئازاری ماسولكەو هەوكردنی قوڕگ و بوونی ئازار لە سنگ.

جۆری دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەگەڵدایەو نیشانەكانی بریتیە لە سەر ئێشەو لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و ئارەزووی خواردن و كۆكەو هەوكردنی قوڕگ لەگەڵ گۆڕانكاری لەدەنگ.

جۆری سێیەم پەیوەندی هەیە بەكۆئەندامی هەرسەوەو نیشانەی وەك سەرئێشەو لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و نەمانی ئارەزووی خواردن و سكچوون و ئازاری سنگی لەگەڵ دەبێت و تووشبوو كۆكەی نابێت.

زانایانی بەریتانی جۆری چوارەمیان بە قۆناغی مەترسیداری یەكەم داناوە نیشانەكانی بریتیە لە سەر ئێشەو لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و ئازاری سنگ و هەستكردن بەهیلاكی.

جۆری پێنجەم بەقۆناغی مەترسیداری دووەم دەست نیشانكراوەو نیشانەكانی بریتییە لە سەر ئێشەو لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و كۆكەو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و گۆڕانی دەنگ و هەوكردنی قوڕگ و ئازاری سنگ و هەستكردن بەهیلاكی و تێكچوون و ئازاری ماسولكە.

زانایانی بەریتانی جۆری شەشەمیان بە قۆناغی مەترسیداری سێیەم ناوبردووە كە بریتییە لەكۆبوونەوەی پشێوی لەكۆئەندامی هەناسەو هەرسكردن و نیشانەكانی بریتیە لە سەر ئێشەو لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و ئارەزووی خواردن و كۆكەو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و هەوكردنی قوڕگ و ئازاری سنگ و هیلاكی و ئازاری ماسولكەو لاوازی هەناسەدان و سكچوون و ئازاری سك.

نیشانەكانی تووشبوون بەكۆرۆنا لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت و هەندێك تووشبوو بارودۆخی تەندروستیان تێك دەچێت و هەندێكیان گیان لەدەست دەدەن بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە.

زانایان رایانگەیاندووە تەنیا (1.5%) ی تووشبووانی جۆری یەكەم پێویستیان بەئامێری هەناسەدانی دەستكرد هەبووەو ئەو رێژەیە لای تووشبووانی جۆری چوارەم لە (8.6%) بووە، بەڵام تووشبووانی جۆری شەشەم كە مەترسیدارترینە نیوەیان پێویستیان بەچاودێری هەبووە لەنەخۆشخانە.

هه‌واڵی گرنگ