زانایانی بەریتانیا هۆشداری لە پشكنینی (پی سی ئار) بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدەن و دەڵێن زۆرجار ئەنجامی پشكنینەكە ورد نییە.
بە گوێرەی چەند توێژینەوەیەكی زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی دەركەوتووە، كە ئەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رێگەی لوتەوە كە بە پشكنینی (پی سی ئار) ناسراوە، ورد نییەو زۆرجار ئەو كەسانەی پشكنینەكەیان بۆ كراوە كۆرۆنایان تێپەڕاندووە، بەڵام ئەنجامی پشكنینەكە بە پۆزەتیڤ گەڕاوەتەوە.
زانایان هۆكارەكەیان بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە كە پشكنینی (پی سی ئار) پشت بە ماددەیەكی خانەیی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبەستێت، كە بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێنێتەوە، ئەمەش وا دەكات ئەنجامی پشكنینی بەشێك لەو كەسانەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپەڕاندووە ئەنجامەكەی بە پۆزەتیڤ بگەڕێتەوە، بەڵام ئەنجامەكە مەترسی بۆ سەر كەسانی دیكە نابێت.