وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن وەڵامێكی توندی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەداتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن وەڵامێكی توندی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەداتەوە

وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن وەڵامێكی توندی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌داتەوەو ئاماژە بەوەدەكات ئێران بۆتێكدانی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌ پاڵپشتی له‌ میلیشیاكان ده‌كات.

لەمبارەیەوە عه‌بدول لەتیف بن راشد زیانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن وه‌ڵامی لێداوانه‌كانی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی دایه‌وه‌و رایگەیاند :كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تێكدادانی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌ ،پاڵپشتی پێشكه‌ش به‌ میلیشیاكان كردووه دەشڵێت به‌حرێن خاوه‌نی سه‌روه‌ری خۆیه‌تی و ره‌تیشیكردەوە كە‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری تایبه‌تی وڵاته‌كه‌یدا بكرێت.

ئەمەش دوای ئەوە هات كە رۆژی شه‌ممەی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ‌ رێككه‌وتنی نێوان به‌حرێن و ئیسرائیلی سه‌ركۆنه‌كردو ئاماژەی بەوە كرد : ئه‌م رێككه‌وتنه‌ زیان به‌دۆزی گه‌لی فه‌له‌ستینی ده‌گه‌ێنێت و له‌پێناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكایه‌ و رێككه‌وتنه‌كه‌ی به‌هه‌نگاوێكی شه‌رمه‌زاركه‌رانه‌ لەقەلەمدا.

هه‌واڵی گرنگ