له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ڕین ئاشكرای كرد: دوو كه‌سیان دەستگیركردوە كە بڕی شەش ملیۆن و 380 هەزار دینار لەجۆری 25 و 10 هه‌زار دیناری و 1800 دۆلاری ئەمریكی ساختەیان لابووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی راپه‌ڕین، دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ر و به پشت به‌ستن به وه‌رگرتنی زانیاری به دواداچونی دروست، توانیان دوو تۆمه‌تبار به ناوه‌كانی ( ش،ح،ع) و (ب،م،ف) ده‌ستگیر بكه‌ن، كه هه‌ردوكیان دانیشتوی پارێزگای سلێمانین و له‌پارێزگای هه‌ولێره‌وه هاتوون.
باس له‌وه‌ش كراوه: تۆمه‌تباره‌كان بڕی شه‌ش ملیۆن و 380 هه‌زار دینار دراوی جۆری (٢٥ و ١٠) هه‌زار دیناری و هه‌زار 800 دۆلار ساخته‌یان پێبووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: هه‌روه‌ها بڕێكی زۆر دراوی وڵاتانی بیانیان پێبووه كه ساخته نه‌بوون له‌وانه: (١٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی، 40 ڕۆبلی بیلا ڕوسی، 500 درهه‌می ئیماراتی، 10 ڕیاڵی سعودی) له‌ئێستاشدا به‌پێی مادده‌ی 281 له‌یاسای سزادانی عێراقی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.