پاشماوەیەكی فیلی مامۆس دەدۆزرێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پاشماوەیەكی فیلی مامۆس دەدۆزرێتەوە

 

 

لەكاتێكدا تیمەكانی بیناسازی سەرقاڵی بنیاتنانی فڕۆكەخانەی نوێی مەكسیكن، زاناكان تادێت ئێسكی گەورەی مامۆس دەدۆزنەوە بەڕادەیەك پێگەكە بەگەورەترین كۆبوونەوەی پاشماوەی ئێسكی ئەو جۆرە فیلەی لەسەر زەوی نەماون دادەنرێت.

لەو پێگەیەی بڕیارە ببێتە فڕۆكەخانەی نوێی بازرگانی لە پایتەختی مەكسیك، لە پانتایەكدا لەپێگەی پشكنین زیاتر لە (100) پارچە ئێسكی گەورە بڵاوە، هەروەها ئێسكی شیرەخۆرەی سەردەمی بەستەڵەكی تێدایە.

زانای شوێنەوارناس (ڕۆبین مانزانێلا) ووتی: بەر لە (24) هەزار ساڵ ڕانە مامۆسەكان گەیشتوونەتە ئەم لەوەڕگایە كە دەریاچەی بەربڵاوی تێدایەو ماونەتەوە.

مانزانێلا ووتیشی، ئەم جێگەیە وەك بەهەشت بووە، ئاماژەی دابەوەی دوای توانەوەی دوا بەستەڵەك، گروپی فراوانی شیردەرەكان لەوێ ژیاون – لەوانە جۆرە كۆنەكان لە وشترو ئەسپ و گامێش بەدرێژایی كەنارێك لەوانەیە زیاتر زەلكاو بووبێت.

مانزانێلا ووتیشی، بەدرێژایی چەندین ساڵ ئەمە دووبارە بۆتەوە، گیاندارەكان چوونەتە قووڵایی زەلكاوەكانەوەو قاچیان گیربووە نەیانتوانیوە لێی دەرچن.

پێشبینی دەكرێت هەموو مامۆسەكان بەم شێوەیە گیانیان لەدەستدابێت، هەرچەندە دەڵێت: هەندێك بەڵگە هەیە بەر لە نزیكەی (10) هەزار ساڵ لەوانەیە مرۆڤ یەكەم بووبن لەڕاوكردنی ئەو گیانلەبەرە زەبەلاحانە كە كێشیان دەگاتە (20) تۆن بەبەكارهێنانی تیرو ڕمی دارو ڕمی سەربەردو یاخود وەك تەڵە لەناوچەی تەنكاییەكان و زەلكاوەكان چاڵیان بۆ هەڵكەندبن.

هەروەها دەڵێت، بڕی ئەو هەموو ئێسكە لەوانە دانە درێژەكانی بەكەوانی جێگەی سەرسورمانبوو، ئێمە زانیاریمان هەبوو كە ئێسكی مامۆس لێرە هەیەو دەیدۆزینەوە، بەڵام پێشبینیمان بەم ژمارەیە نەكردووە.

مانزانێلا ووتی، دوای تەوابوونی كاری پشكنین پێگەكەی دەكەوێتە دوری (50) كیلۆمەتر لەباكووری ناوەڕاستی شاری مەكسیكۆ سیتی لەوانەیە پێشبركێ لەگەڵ پێگەكانی ئەمریكاو سیبیریا بكات وەك گەورە پێگەی ئێسك لەسەر زەوی.

ئاماژەی بەوەشدا پلان بۆ دانانی پێشەنگای گەورە لەسەر شێوەی مۆزەخانە لەهۆڵی سەرەكی گەشتیاران لەفڕۆكەخانە هەیە.

لەسەرەتای سەدەی (17) دا لەهەوڵێكدا بۆ ڕێگری لە لافاوی ساڵانە ئەو زنجیرە دەریاچەیەی بەیەكەوە بەستراون و دۆڵی مەكسیكی گرتۆتەوە بەمەبەست لەلایەن دەسەڵاتی ئەوسەردەمی ئیسپانیا ووشككرا.

ئەمرۆكە گەڕەكەكان و شاڕێگەكان لەمەكسیكۆ ستیدا بڵاوەو بەسەر دیمەنی سروشتی ووشكاییدا باڵی كێشاوە.

هه‌واڵی گرنگ