چاڵاكی مرۆڤ ژمارەی گیاندارانی كەمكردۆتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چاڵاكی مرۆڤ ژمارەی گیاندارانی كەمكردۆتەوە

 

 

بەپێی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن ڕێكخراوی (World Wildlife Fund) بێ قازانج بڵاوكرایەوە دەڵێت، بەهۆی چاڵاكیەكانی مرۆڤ و بەكارهێنانی ناوچەكانی سروشت ژمارەی گیاندارانی كێوی لەماوەی (40) ساڵدا لەجیهاندا بەڕێژی (68%) كەمبوونەتەوە.

ڕاپۆرتی ژیانی هەسارەكە بۆ ساڵی (2020) كە هەوڵێكی هاریكارییە نزیكەی (127) كەسایەتی شارەزا بەشداری تێداكردووە، لە ساڵی (1970) تا (2016) چاودێری نزیكەی (21) هەزار گروپی گیاندارانی كردووە، لەوانە شیردەرەكان و باڵندەو ماسی و خشۆكەكان و ئەو گیاندارانەی لەئاو ووشكاییدا دەژین.

شارازایان دەڵێن، بڕینەوەی دارستانەكان بەمەبەستی كشتوكاڵ و بازرگانی لەناوچە كێویەكاندا هۆكاری سەرەكی كەمبوونەوەی ژمارەیان بووە، لەگەڵ ئەوەشدا گۆڕینی جۆرە درەختەكان بەڕووەكی جیاواز بەو ناوچەیە وەك ناوچەی سافانا، دارستانەكان و خاكە شێدارەكان و گۆڕانكاری كەش و هەوا هۆكاری سەرەكی بووە.

فرانس پرێس سەرۆكی بەكارهێنانی دارستانەكانی جیهان لە سندوقی جیهانی ژیانی كێوی دەڵێت، لابردنی دارستانەكان و لەدەستدانی سەرچاوەی سروشتی كە شێوی بەكارهێنان و بەرهەمی مرۆڤ بەڕێوەی دەبات هۆكاری سەرەكیە بۆ كەمبوونەوەی ژمارەی گیانداران.

كەمبوونەوەی ژمارەی گیان لەبەران تانها مەترسی نیە بۆ گیانداران، زاناكان دەڵین: خێرا وێرانكردنی ژینكە كاریگەری گەورەی لەسەر دەركەوتنی نەخۆشیەكان هەیە، كە لەگیاندارانەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە وەك (كۆڤید – 19).

زاناكانی ژینگە دەڵێن، دارستانەكان وەك بەربەست و ڕێگر لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی گیانداران دەوەستن و مرۆڤ دوورە پەرێز دەكەن لەتووشبوونی، تا كاول بكرێت ئاستی مەترسی نەخۆشیەكان بۆ سەر مرۆڤ زیاتر دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ