گرنگی دیداری ئەندامانی خێزان و كاریگەری لەسەر تاك بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گرنگی دیداری ئەندامانی خێزان و كاریگەری لەسەر تاك بزانە

 

یەكێك لەگرنگترین پێویستیەكانی منداڵی قوتابخانە، بینینی سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەیەتی.
بینینی ئەم دیمەنە، لەڕووی سۆزداریەوە گڕوتین دەبەخشێت بەناخی منداڵەكە.
دایك و باوكی بەئاگا سود لەهەموو هەوڵێك وەردەگرن بۆكۆكردنەوەی هەموو تاكەكانی خێزانەكەیان.
وەك دەزانن باشترین هەلیش خوانی ئێوارانە.
ئەگەر تاكو ئێستا وامان زانیوە مەبەست لەكۆبونەوەی سەر خوانی ئێواران، پڕبوونی گەدەیەو هیچی تر، ئەوە بزانن زۆر جوانی و ئاگاییمان لەدەست خۆمان داوە.
چونكە خوانی ئێواران وادەی گفتوگۆو زەردەخەنەو لێڕوانینی یەكتریە، وادەی خاڵی بوونەوە لەگوشارو ناڕەحەتیەكانی ڕۆژە، وادەی بەشكردنی خۆشی وبەسەرهاتەكانە.
جگەلەوەی كەباشترین كاتە بۆمنداڵ، تاوەكو بەئاسانی گوزارشت لەخۆی بكات.
دەكرێت ئەم دیداری ئێوارانە بۆ ئەو خێزانانەش بێت كە منداڵەكانیان سەرقاڵی كار كردنن، هەرچەندە من قسەی تایبەتم هەیە لەسەر منداڵانی ئیشكار.

 


بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو خێزانێك.
د. كریم شریف قرجتانی

 

هه‌واڵی گرنگ