تەمەنی خۆت لەسەر هەسارەكانی تری كۆمەڵەی خۆر بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەمەنی خۆت لەسەر هەسارەكانی تری كۆمەڵەی خۆر بزانە

 

 

تیمێكی مۆزەخانەی (ئیكسپلۆراتۆریۆم) ی ئەمریكا ژمێرەیەكیان دامەزراندووە كە مرۆڤ دەتوانێت بەهۆیەوە تەمەنی خۆی لەسەر هەسارەكانی دیكەی كۆمەڵەی خۆر بزانێت.

هەسارەكانی كۆمەڵەی خۆر چەندین جیاوازیان هەیە كە دیارترینیان پلەی گەرمای سەر ڕووەكانیانە لە كاتێكدا پلەی گەرمای سەر ڕووی زوهرە دەگاتە (471) پلەی سەدی، پلەی گەرمای سەر ڕووی نیپتۆن دەگاتە (201) پلەی خوار سفری سەدی، جگە لەجیاوازی پلەی گەرما جووڵەكانیشیان جیاوازە، بە شێوەیەك كاری كردۆتە سەر درێژی ڕۆژو ساڵەكانیشیان بەبەراوورد بەزەوی، ئەمەش وای لەتیمێكی سەر بە مۆزەخانەی (ئیكسپلۆراتۆریۆم) ی ئەمریكا كردووە شتێكی نوێ بكەن بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە كەسەكان بتوانن تەمەنی خۆیان لەسەر رووی ئەو هەسارانە بزانن، ئەوەش دامەزراندنی ئامێرێكی ژمێرەییە.

ئەو ئامێرە بەجۆرێكە كەسەكە تەنها مێژووی لەدایكبوونی بە ئامێرەكە دەنووسێت و ئامێرەكە بە ڕۆژو ساڵ لەسەر هەسارەكانی تر دەنووسێت و جەژنی لەدایكبوونی داهاتووی كەسەكەش دیاریدەكات.

بۆ نموونە ئەگەر كەسێك لە (4) ی مانگی كانوونی دووەمی (1992) دا لەدایك بووبێت لە سەر زەوی (28) ساڵە، لەسەر عەتارد تەمەنی (118.9) ساڵەو جەژنی لەدایكبوونی لە یەكی ئەیلولی (2020) دا بووە لە كاتێكدا لەسەر هەسارەیەكی وەك نیپتۆن تەمەنی (0.17) ساڵەو جەژنی لە دایكبوونی داهاتووی لە (11ی ئابی 2240) دا دەبێت.

بەپێی هەواڵێكی كەشتی نووح، بۆ ڕوونكردنەوەی هۆكاری ئەوە ئەندامێكی تیمەكە مۆزەخانەی (ئیكسپلۆراتۆریۆم) چۆنییەتی دیاریكردنی ئەو ڕۆژ ساڵانەی ڕوونكردەوەو ئاشكرایكرد، زەوی چەند جووڵەیەكی هەیە كە یەكەمیان سووڕانەوەیەتی بە دەوری تەوەرەكەی خۆیداو سوورانەوەیەكی هەیە بە دەوری خۆردا، ئێمە ڕۆژ لە رێگەی ئەو كاتەوە دیاری دەكەین كە زەوی دەیخایەنێت بۆ سووڕانەوەی بە دەوری تەوەرەكەیدا، هەروەها ساڵیش بە هۆی سووڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆردا دیاریدەكەین، هەرچی هەسارەكانی دیكەیە ڕێسایەكی وایان نییە كە تێكڕای سووڕانەوەكانیان كۆنترۆڵ بكات، هەمووی پەیوەستە بە بڕی سووڕانەوەكەیان لەو ماددە بنەڕەتییەی كە بەشدارن لە پێكهاتنیاندا، هەرچی هەسارەی مشتەری زەبەلاحە ئەوا سووڕانەوەی زۆری هەیەو هەموو (10) سەعاتێك بە دەوری تەوەرەكەیدا دەسووڕێتەوە، هەرچی هەسارەی زوهرەیە پێویستی بە (243) ڕۆژە بۆ یەك سوڕانەوە،هەروەها لە كاتێكدا زەوی پێویستی بە (365) رۆژو چارەكێكە بۆ ئەوەی یەك سووڕ بەدەوری خۆردا تەواو بكات، هەسارەیەكی وەك عەتارد پێویستی بە (88) ڕۆژە بۆ هەمان سوڕانەوە بە دەوری خۆرداو هەسارەی بلۆتۆش پێویستی بە (243) ساڵە بۆ ئەوەی سوڕانەوەیەك بە دەوری خۆردا تەواو بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ