فەیس بووك 7 ملیۆن هەواڵ رەش دەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەیس بووك 7 ملیۆن هەواڵ رەش دەكاتەوە

 

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ژمارەیەكی زۆر لەهەواڵی نادروست لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، فەیسبووك دەستی بەكۆنترۆڵكردنی هەواڵەكان كردو لەو هەڵمەتەدا حەوت ملیۆن هەواڵی نادروستی سڕییەوەو لەناوی برد‌.

لە راگەیەندراوێكیدا كۆمپانیای فەیس بووك رایگەیاند، لەماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ملیۆنان هەواڵی نادروست و چەندان بابەتی زێدەڕۆو مەترسیدار كەهیچ زانستی نەبوون لەرێگەی ماڵپەڕو پەیجەكانی فەیسبووكەوە بڵاوكراونەتەوە، بۆیە دەستمان بەهەڵمەتی سڕینەوەی هەواڵەكان كردووەو لە ئێستادا چەندین هەواڵ و بابەتی نادروستمان سەبارەت بە كۆرۆنا سڕیوەتەوە.

لەئەنجامی ئەو هەڵمەتە توانیویانە لەماوەی مانگی نیسان تاكو مانگی حوزەیران، حەوت ملیۆن هەواڵ و پۆستی نادروست كەلەبارەی ڤایرۆسەكەوە بڵاوكراونەتەوە بسڕنەوەو لەگەڵ ئەوەشدا كۆمپانیاكە لەبارەی (98) ملیۆن هەواڵی تر ئاگاداری بەخاوەنەكانیان داوە كە بەوردتر هەواڵەكان بڵاوبكەنەوە، بەپێی راگەیەندراوی خۆیان ئەم هەواڵانە بۆیە ناسڕێنەوە، چونكە نادروست نین، بەڵكو هەڵەیان تێدایەو دەبێت چاك بكرێن.

هه‌واڵی گرنگ