كوردی‌و
وته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت،له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا توشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 14-9-2020 شاناز نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ری (كوردی‌و)ی راگه‌یاند،" له ئێستادا 38 توشبووی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فان، 20 توشبوویان له‌ژێر ئۆكسجیندان و 5 له‌و توشبووانه‌ش له ژووری چاودێری چڕن و ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردیان بۆ به‌كارده‌هێنرێت".
روونیشیكرده‌وه،" به‌هۆی نه‌مانی شوێن له نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا، له ئێستادا سه‌رقاڵی دابینكردنی تیمی مرۆیین بۆئه‌وه‌ی قاوشی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنن بۆ توشبووانی كۆرۆنا،ئه‌مرۆ یان سبه‌ینێ ده‌توانین نه‌خۆش له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش وه‌ربگرین به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،" له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا توشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له پارێزگاكه گه‌یشته 22 حاڵه‌ت".
هاوكات دكتۆر ئاراس حه‌مه‌سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا به (كوردی‌و)ی راگه‌یاند،"ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه پیاوێكی ته‌مه‌ن 79 ساڵ بووه، بۆماوه‌ی چوار رۆژ له ژووری چاودێری چڕ و له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرددا بووه،"
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تا ئێستا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌زار و 212 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 134 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 22 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه".