نزیكەی شەش ملیۆن عێراقی له‌شوێنی هه‌ڕه‌مه‌كی نیشته‌جێن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نزیكەی شەش ملیۆن عێراقی له‌شوێنی هه‌ڕه‌مه‌كی نیشته‌جێن

لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت نزیكەی شه‌ش ملیۆن عێراقی له‌شوێنی هه‌ڕه‌مه‌كی نیشته‌جێن و دەشڵێت بیر له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌پێی یاسا شوێن و پارچه‌ زه‌وی بۆیان دابین بكه‌ین .

لەمبارەیەوە وه‌لید سه‌هلانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كردووە: كێشه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌نیشته‌جێبوون وكه‌وتنه‌ سه‌ر یه‌كی به‌پێی دابه‌شكارییان له‌نێوان پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراق دا به‌تایبه‌ت له‌به‌غدا كه‌به‌شی هه‌ره‌ زۆری به‌به‌ركه‌وتووه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی پێنج بۆ شه‌ش ملیۆن كه‌س و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ و دابینكردنی شوێنیش پێویستی به‌هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی هه‌یه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راشیگەیاندووە: دوو پرۆژه‌ یاسا هه‌ن، چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كه‌ ده‌كات له‌لایه‌ن لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ وخوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میشی بۆ كراوه‌ وبریاریشه‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت، وله‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلان دانان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌كاركردنداین كه‌ روڵیان هه‌یه‌ له‌ئاراسته‌كردنی بابه‌تی نیشته‌جێبوونی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو دا رویداوه‌.

وه‌لید سه‌هلانی له‌باره‌ی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون وكۆتایی هێنان به‌و كێشه‌یه‌، ئاماژەی بەوەشكردووە: بیر له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌پێی یاسا شوێن و پارچه‌ زه‌وی بۆیان دابین بكه‌ین.

 

هه‌واڵی گرنگ