كوردی‌و
هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: رێگای سه‌ره‌كی ده‌باشان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی داده‌خرێت.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 14-9-2020 له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه." سەرجەم شۆفێرانی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ماوەیەکی کاتی ڕێگای سلێمانی ـ دەباشان داخراوە بەهۆی دروست کردنی تاسەی دەستکرد لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،" شۆفێران ده‌توانن لەبری ئەو ڕێگایە سایدی بەرامبەر بەکاربهێنن، هه‌روه‌ها داوا لە شۆفێران ده‌كات خێراییەکانیان کەم بکەنەوە".