كازمی ، پارێزگاری نوێی بەنكی ناوەندی عێراقی دەستنیشان كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كازمی ، پارێزگاری نوێی بەنكی ناوەندی عێراقی دەستنیشان كرد

 

 سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گۆرانكاری گەورەی لە چەند پۆستێكی دەوڵەت كرد، لەسەرووی هەموویانەوە پارێزگاری بەنكی ناوەندی عێراقی و بەرێوەبەری ناوەندی بازرگانی و بریكاری هەواڵگری عێراقی.

نوسینگەی مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بلاوی كردەوە ، مستەفا غال مخیف ، وەك پارێزگاری نوێ بەنكی ناوەندی عێراقی دەستنیشان كرا.

هاتووە ، سوها داود ئەلیاس بە سەرۆكی دەستەی نیشتیمانی بۆ وەبەرهێنان دەستنیشانكراوە ، شان بەشانی دەستنیشانكردنی ئەندازیا مەنهەل عەزیز بە ئەمینی بەغدا.

لە راگەیەنراوەكەی نوسینگەی مستەفا كازمی هاتووە ، سالم جەواد وەك بەرێوەبەری ناوەندی بازرگانی و فالح یونس حەسەن بەبریكاری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی و حەسەن حەلبوس بەسەرۆكی دەستەی نەختینەی دارایی دەستنیشانكرا.

هەریەكە لە شێخ سامی ئەلمەسعودی بەسەرۆكی دەستەی حەج و عەمرە و عەلا جەواد بە سەرۆكی دەستەی نەزاهە دەستنیشانكران.

 

هه‌واڵی گرنگ