كوردی‌و
داوا ده‌كرێت بڕیاری داشكاندن له كرێی خوێندن بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی ئاینده جێبه‌جێبكرێت، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵاش له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌مرۆ داواكارییه‌كانمان گه‌یاندووه‌ته شوێنی مه‌به‌ست.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 14-9-2020 موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سرێ ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ری (كوردی‌و)ی راگه‌یاند،" ئه‌مرۆ له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لەگەڵ بریکاری وەزارەت و چەند بەڕێوبەرێکی گشتی كۆبووینه‌وه سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندنی قوتابیانی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی ئاینده و كاركردن به هه‌مان بڕیاری ساڵی رابردوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،" له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بڕی سێ ملیار دینار تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌رخانكراوه به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردن بۆ چۆنییه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كۆلێژه‌كان و خاوێنكردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی خوێندن، هه‌روه‌ها دابینكردنی پاره‌ی وانه‌بێژان".
روونیشیكرده‌وه،" زانكۆكان داهاتێكی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه تایبه‌ت به خۆیان، ئه‌گه‌ر سه‌رپشك نه‌كرێن له خه‌رجكردنه‌وه‌ی ئه‌و داهاته و راپه‌راندنی ئیشه‌كانی زانكۆ وه‌كو پالپشتیكردنی ماددی بۆ سه‌رفكردنی شایسته داراییه‌كانی مامۆستایه‌كانیان، وه‌كو پاره‌ی موحازر وه‌كو وانه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر، وه‌كو تێپه‌راندنی قه‌یرانی دارایی، ئه‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌سته‌مه و ناچیته سه‌ر،وه هیچ مامۆستایه‌ك پابه‌ند نییه".
ده‌شڵێت:" ئێستا به‌شێك له مامۆستایان هه‌ن كه زانكۆ و په‌یمانگاكان قه‌رزاریانن، وانه‌یان وتوه‌ته‌وه و پابه‌ندی موحازه‌رات بوون ، له به‌رامبه‌ردا هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان بۆ سه‌رفنه‌كراوه".
به‌پێی بریارێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 داشكاندن له كرێی خوێندنی قوتابیانی خوێندنی باڵادا كرا، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، ئه‌و بڕیاره به‌پێی پێویست نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به تایبه‌ت قوتابیانی خوێندنی (دبلۆمی باڵا - ماسته‌ر - دكتۆرا) كه خوێندنه‌كه‌یان دواكه‌وت بۆ ساڵی ئاینده، له ئێستاشدا داوا ده‌كه‌ن بڕیاره‌كه بۆ ساڵی ئاینده بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.