ئەمرۆ 14-9-2020 مامۆستا و كەسایەتیەكی دیاری هەڵەبجە بەبەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
كەمێك پێش ئێستا مامۆستا بەختیار عبداللە دامەزرێنەری دەزگای هونەری پەیام كەلە هەمان كاتدا مامۆستایی فیزیا بوو لە قوتابخانەكانی هەلەبجە وانەی دەوتەوە لەنەخۆشخانەی وەفای بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
لەدوای راپەرینەوە لەساڵی 1992دا دەزگای هونەری پەیام لەلایەن مامۆستا بەختیار عەبدوڵاوە دامەزرێنرا و خزمەتێكی گەورەی هونەری بە هەڵەبجەو گەنج و لاوانی ئەو شارە كرد.