كەركوك...چوار كارمەندی بەنزینخانەیەك كوژران و برینداربون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەركوك...چوار كارمەندی بەنزینخانەیەك كوژران و برینداربون


ئەمرۆ دووشەممە 14-9-2020 چەكدارانی نەناسراو هێرشیان كردە سەر وێستگەیەكی بەنزین و لەئەنجامیشدا چوار كارمەندی بەنزینخانەیەك كوژران و برینداربون.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی كەركوك ڕایگەیاندوە" ئەمڕۆ لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەو هێرشكراوەتە سەر وێستگەیەكی بەنزین لە لەنزیك گوندی (گورگە جاڵ) لەسەرێگای كەركوك – هەولێر بەوهۆیەشەوە كارمەندێكی وێستگەكە كوژراوە و سێ كەسی دیكەش برینداربون"
ڕاشیگەیاندوە"دوای ئەوەی كە بریندارەكان گواستراونەتەبۆنەخۆشخانە لەڕێگەدا بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی بریندارەكاندا تەقیوەتەوە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی هەبووە"

 

هه‌واڵی گرنگ