ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە بڕیاریدا ڕۆژی 4 ی 10ی 2020 یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنەوەی خوێندنی ساڵی نوێ بێت.
د.مهاباد كامل سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە لە لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە زانكۆی هەڵەبجە و دابینكردنی بەشی ناوخۆیی خوێندكاران، چونكە ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە بڕیاریداوە ڕۆژی 4 ی 10 ی 2020 یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنەوەی خوێندنی ساڵی نوێ بێت.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی هه‌له‌بجه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خویندن له‌كاتێكدایه تا ئێستا هیچ زانكۆیه‌ك واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ڕانه‌گه‌یاندوه.