پرۆژەی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا بهردهوامهو تا ئێستاش بۆ زیاتر لە١٠٠ هەزار هاوبەشی كارەبا له ناو شاری سلێمانی بەستراوە.
سیروان محەمەد بهرێوبهری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كارەبای سلێمانی ڕ ایگەیاند: ٤٥٪ی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبای ماڵان لە شاری سلێمانی تەواو بووە، دوای كۆتای هاتنی بهستنی پێوهری سەرجەم هاوبەشەكان، دەستدەكرێت بەقۆناغی كارپێكردنی پێوەرەكە لەسلێمانی.
بهرێوبهری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی گوتیشی: بڕیارە دوای كۆتای هاتنی دانانی پێوەری زیرەكی كارەباش لەناو شاری سلێمانی، ئەو پرۆسەیە لە قەزا و ناحیەكانیش دەستپێبكات.