عێراق.. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بودجەی 2020 ی پەسەندكرد و ڕەوانەی پەرلەمانی كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بودجەی 2020 ی پەسەندكرد و ڕەوانەی پەرلەمانی كرد


 وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، خوێندنەوە بۆپرۆژە یاسای بودجەی 2020 عێراق كراوە هەر ئەمرۆش رەوانەی پەرلەمان كرا.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 14 ی ئه‌یلولی 2020 ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، بۆ دابینكردنی خەرجی و پێداویستییەكانی سێ مانگی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە ولەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2020 و رەوانەی پەرلەمانی كردووە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ كوردیوی ڕاگه‌یاند، حکومەتی ناوه‌ند بۆ دو مەبەست پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020 رەوانەی پەرلەمان دەکات، یەکەمیان  ئەوەیە بەگوێرەی یاسای قەرزی ناوخۆ و دەرەکی کە پەرلەمان مانگی 6 ی  ئەمساڵ پەسەندیکردوە، لەگەڵ هاتنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان ڕاسته‌وخۆ ناوەڕۆکی یاسای قەرز هەڵدەوشێتەوە. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ، مەبەستی دوەمی حکومەتی ناوه‌ند  دابینکردنی ژمارەیەکی زۆری  هەلی دامەزراندنی گەنجان و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانه‌ لە کەرتی گشتی کە بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان هەمو پڕۆسەیەکی دامەزراندنی کەرتی گشتی پێویستی بەچوارچێوەی دارایی هەیە کە تەنها لەچوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجە جێگیر دەکرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو مه‌به‌ستی سێیه‌می حكومه‌تی ناوه‌ند ئه‌وه‌یه‌ تاوه‌كو حكومه‌ت به كه‌مته‌رخه‌م  وه‌سف نه‌كرێت گومانه‌كان له‌سه‌ر خۆی لابدات بۆیه‌ هه‌وڵده‌دات پێش كۆتاییی هاتنی ساڵی 2020  و هاتنی سه‌ری ساڵی تازه‌ پڕۆژه‌یاسای بوجده‌ په‌سند بكرێت  

جێیی ئاماژه‌یه‌ دوای زیاتر لە نۆ مانگ دواکەوتن و بەکورتهێنانی زیاتر لە 50 ترلیۆن دینار بڕیارە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020 لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەندبکرێت و رەوانەی پەرلەمان بکرێت، ئەوە لەکاتێکدایە بەگوێرەی وادە یاساییەکان پێویستە بەر لە 15 ی مانگی 10 ی ئەمساڵ حکومەت پڕۆژەیاسای ساڵی بودجەی 2021 یش رەوانەی پەرلەمان بکات.

 

هه‌واڵی گرنگ