وابریارلە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا شاندێكی پاریزگای هەڵەبجە بۆ مەبەستی كێشەو گرفتەكانی پارێزگاكەیان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 14-9-2020لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند"لەسەرەتای مانگی داهاتوو 10/10 وەفدێك لەسەر ئاستی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی بەغدا دەكەین".
ئاماژەی بەوەشدا"لەئێستادا كاتمان لەبەردەستدایە بۆئەوەی بتوانین كات و شوێن و چۆنیەتی ڕێكارەكانی سەردانیكردنمان بۆ بەغدا لەگەڵ هەریەك لە وەزیرانی پلاندانان و دارایی و ناوخۆ و بازرگانی و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتەكانی دیكەدا دیاری بكەین."
سەردانی پارێزگاری هەڵەبجە و شاندی یاوەری لەسەر بانگهێشتی مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە كەلەچەند رۆژی رابردوودا سەردانی هەڵەبجەی كرد.
جێگەی ئاماژەیە هەر ئەمرۆش شاندێكی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی بەشێك لەلایەن سیاسیەكانی شارەكە كردو داوایان كرد كە لایەنەكان پاڵپشتی پارێزگاكە بن بۆئەوەی بكەوێتە سەر پێی خۆی.