وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24كاتژمێری توشبوانی كۆرۆنای بڵاو كردوە رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوارهەزار و169 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 72 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 422 توشبوش چاكبونەتەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە رایگەیاند لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، عێراق، 23 هەزار و 989 پشكنین لەو ماوەیەدا كراون، ئەنجامی پشكنینی چوارهەزار و169 كەسیان توشی كۆرۆنا بون.
بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 72 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو 427 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.
جێی ئاماژەیە بە گوێرەی دوایین ئامارەكانی تەندروستی عێراق، تا ئێستا، 294 هەزار و 478 كەس لە عێراق و هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە، 229 هەزارو 132 كەس چاكبوونەتەوە و هەشت هەزار و 86 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.