به‌پیی ڕاپۆرتێكی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندن، حكومه‌تی هه‌رێم له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نیدا له‌كۆی 13 به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا یه‌ك به‌ڵێنی جێبه‌جێ كردوه.
فه‌رمان ڕه‌شاد ڕێكخه‌ری پڕۆژه له ڕێكخراوی ستۆپ بۆ دژه گه‌نده‌ڵی له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردی‌و ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی 7 مانگی ڕابردو ڕاپۆرتێكی چاودێی و هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و بڕیار‌و به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت كرد، بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌ی 7 مانگی ڕابردودا 14 كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌و تێیدا 64 بڕیاری له‌مه‌ڕ چاكسازی و زیادكردنی داهات و خزمه‌تگوزاری ده‌ركردووه، به‌ڵام كه‌مترینیانی جێبه‌جێ كردوه.
فه‌رمان ڕه‌شاد زیاتر گوتی: هاوكات له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت له‌كۆی 13 به‌ڵێنی كارنامه‌ی كابینه‌كه، ته‌نیا یه‌ك به‌ڵێنی جێبه‌جێ كراوه، ئه‌ویش ده‌ركردنی یاسای چاكسازییه، هه‌رچه‌نده ئه‌ویش تا ئێستا هه‌ر یاسایه‌ی كاری پێ نه‌كراوه.
هاوكات له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاری وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان و ڕۆڵی په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی چاودێریش كراوه.