كوردی‌و
وا بڕیاره ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و ده‌نگدان بۆ بۆ پێشنیازه یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان) بكات.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 15-9-2020 كاتژمێر (2)ی پاشنیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ژماره (5)ی ئاساییی خولی پایزه ئه‌نجام ده‌دات و به پێی به‌رنامی كاری راگه‌یه‌ندراویش بڕیاره ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.
هاوكات په‌رله‌مان به‌رده‌وامی ده‌دات له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.