كوردی‌و
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رێنماییه‌كانی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه ده‌ڵێت: وه‌رگرتن به پێی چه‌ند پێوه‌رێكی تایبه‌ت و له‌سه‌ر بنه‌مای كێبركێی كۆنمره له‌گه‌ڵ قوتابی/خوێندكارانی دیكه‌دا ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی مه‌رج و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه،"وه‌رگرتن له به‌شه‌كان به‌شێوازی وه‌رگرتنی ناوه‌ندی (قبول مركزی) وه به ئه‌ژماركردنی سیستمی (كریدت) بۆ هه‌موو كۆلێژ و به‌شه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت، قوتابی مافی وه‌رگرتنی ته‌نها له یه‌ك شوێن هه‌یه له زانكۆ حكومییه‌كان به گشتی".
هه‌ر له رێنماییه‌كاندا هاتووه،"ئه‌و قوتابی و خوێندكاره‌ی كه ساڵانی پێشتر فۆڕمی پێشكه‌شكردووه له یه‌كێك له كۆلێژ و فاكه‌ڵتی یان په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم وه‌رگیراوه و ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به خوێندنه‌كه‌ی كردبێت یان نه‌كردبێت مافی نییه جارێكی دیكه داواكاری وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكات بۆ زانكۆلاین، ئه‌مه خوێندنی ئێواران و پارالێڵیش ده‌گرێته‌وه".
هۆشداریش دراوه‌ته قوتابییان،"ئه‌گه‌ر قوتابی/خوێندكار فۆرمی پێشكه‌شكرد و ناوی له هیچ كۆلێژ یان په‌یمانگایه‌ك ده‌رنه‌چوو به‌هۆی كه‌می و نه‌گونجانی هه‌ڵبژارده‌كانی، ئه‌وا ناوه‌ندی وه‌رگرتن هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی ئه‌و قوتابی/خوێندكارانه له‌سه‌ر ئه‌و كورسییانه‌ی خوێندن كه له زانكۆكان به به‌تاڵی ده‌مێننه‌وه به ره‌چاوكردنی كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگیراو، ئه‌و قوتابی/خوێندكارانه مافی ناره‌زاییان نابێت".
كلیك لێره بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كان