كوردی‌و
زانكۆی سۆران واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن دیاری ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت:خوێندن به‌شێوه‌ی سیسته‌می ئاوێته‌ی ئه‌لیكترۆنی ــ ئۆنلاین و ناو كه‌مپ ده‌بێت.
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران بڵاویكردووه‌ته‌وه،" ئاماژه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به ژماره 615 ی ڕێكه‌وتی 9-9-2020، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سۆران بڕیاری دا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 20-9-2020، یه‌كه‌مین ڕۆژی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،"خوێندن به شێوه‌ی سیسته‌می ئاوێته‌ی ئه‌لیكترۆنی ــ ئۆنلاین و ناو كه‌مپ، به‌ڕێوه ده‌چێ، لە ئێستادا خوێندن بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەبێ و وردەكارییەكانی دیكه‌ی ھاتنەوە ناو كەمپ بۆ تاقیكردنەوەكان و ئەو وانانەی كە پێویستییان بە تاقیگە ھەیە، لە لایەن بەشەكانەوە بە قوتابییان ڕادەگەیەندرێ".