شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەی سەوز لە بەغدا بە مووشەک کرایە ئامانج
ئەمڕۆ سێشەممە 15-09-2020، شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە عێراق راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوەتهوه، ناوچەی سەوزی بەغدا لە رێگەی دوو موشەکی کاتیۆشاوە کراوەتە ئامانج، بەڵام موشەکەکان لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە تێکشکێنراون.
له راگهیهندراوهكدا ئاماژە بهوهكراوه، موشەکەکان زیانی مادییان هەبووە، دوای رووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە.
دوای ئاڕاستەی کردنی ئەو موشەکانەش، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرجەم بەش و ناوچەکانی نیشتەجێبونی تایبەت بە کارمەند و دیپلۆماتکارانی ئەمریکی کە لە باڵیۆزخانەکەدا کار دەکەن لێدرا.
بنکە و بارەگا سەربازی و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان ئەمریکا لە عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەیان جار کراونەتە ئامانج، بەرپرسانی ئەمریکاش گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی هێرشەکان.