زاناو بلیمەتی سەدەی بیستەم (ئەلبێرت ئاینشتاین) بۆ ماوەی (22) ساڵ لە زانكۆی پرینستۆنی ویلایەتی نیوجیرسی لە ئەمریكا پرۆفیسۆر بوو تاوەكو كۆچی دوایی كرد.
ئەمە وێنەی ژوورو مێزەكەی ئاینشتاینە لە زانكۆكەی كە لە ڕۆژی مردنی چركێنراوە لە بەرواری (18/4/1955)، لەگەڵ ئەوەی ئەو بلیمەتترین و زیرەكترین مرۆڤی سەدەی بیستەم بوو، بەڵام تا مردنی هەموو ڕۆژێك هەر خەریكی فێربوون و لێكۆڵینەوە بوو.
ئەم وێنەیە دەیسەلـمێنێ هەروەها پێمان دەڵێت، بلیمەتێكی وەك ئاینشتاین كە داهێنەری بیردۆزی ڕێژەیی تایبەتی و گشتی بوو پێویستی بە مێزێك و ژوورێكی زۆر جوان و ڕێك نەبوو بۆ ئەنجامدانی كارە گەورەكانی.