كڵاوێكی زیرەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دروست دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كڵاوێكی زیرەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دروست دەكرێت

 

 

خوێندكارانی ڤێتنامی جۆرە كڵاوێكیان دروستكردووە بۆ كارمەندانی هێڵی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆناو ڕێگەیان دەدات بە ئاسانی نانبخۆن و دەست لە سەریان بدەن بێ ئەوەی ترسی تووشبوونیان هەبێت.

سێ خوێندكاری ڤێتنامی كە یەكێكیان تەمەنی تەنها (14) ساڵەو پێشتر خەڵاتی باشترین دیزاین و داهێنانی پێدراوە جۆرە كڵاوێكیان داهێناوەو ناویانناوە (ڤێ هیلمێت) كە ناوەكەیان لە دوو پیتی یەكەمی ڤێتنام و هیلیمیتی ئینگلیزی وەرگرتووە كە بە مانای خودە دێت و بە تایبەت بۆ ئەو كارمەندانەیان دروستكردووە كە لە بەرەكانی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرنادان.

ئەم كڵاوەیان بە شێوەیەك دروستكردووە كە پەیوەستە بە دەزگایەكی هەناسەدانەوە بەجۆرێك تەنها كارمەندان ناپارێزێت، بەڵكو ڕێگەشیان پێدەدات بەردەوام بن لە كارەكانیان و بەئاسوودەیی خزمەتەكانیان پێشكەش بكەن.

كڵاوەكە یان خودەكە كونێكی ناوەوەی هەیە بە دەستكێشەوە كە بەكارهێنەر دەتوانێت دەستی بخاتە ناوی بۆ ئەوەی ئارەقەكەی بسڕێت یان چاویلكەكەی ڕێكبخات، بێ ئەوەی ناچار بێت كڵاوەكە لابەرێت، هەروەها كڵاوەكە كە تێچوونەكەی كەمترە لە (300) دۆلار پانتاییەكی ناوەوەی هەیە، بۆ دانانی ژەمێكی سووك و لوولەكێكی لێبەستراوە بۆ پاككردنەوەی هەواو چەند گیرفانەیەكیشی بۆ كراوە بۆ ئەوەی بەكاربەر بە ئاسانی بتوانێت چەند بەشێكی سەری بخورێنێت.

بەپێی هەواڵێكی كەشتی نووح، هەرچەندە بەكارهێنانی ئەم كڵاوە كەسەكە پارێزراوتر دەكات بەبەراوورد بە ماسكی ئاسایی، بەڵام ڕەنگە زۆر كەس ئاسوودە نەبن لە كاتی بەكارهێنانیدا، لەگەڵ ئەوەشدا كۆمپانیای (ڤینسمارت) كە سەر بەكۆمپانیای (ڤینگروپ) ە، گەورەترین گروپی بەرهەمهێنانی ئامێری هەناسدانی دەستكردە رێككەوتنێكی ئیمزا كردووە بۆ یارمەتیدانی ئەو خوێندكارانە بە مەبەستی بەرهەمهێنانی وێنەی كۆتایی ئەو كڵاوە بە شێوەیەكی بەرفراوان.

 

هه‌واڵی گرنگ